New English Language Course at SPU ELC Announced!


 

ڕاگه‌یاندنى كۆرسى نوێى زمانى ئینگلیزى له‌ سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌ستیپێكرد...

خۆتۆماركردن ته‌نها به‌ رێگاى ئۆنلاینه و تا بەروارى 22/12/2015 کاتژمێر 10ى بەیانى ماوەى پێشکەشکردن درێژکراوەتەوە

 ڕۆژى پێنج شه‌مه‌ ڕێكه‌وتى (24/12/2015) کاتژمێر (9) ى بەیانى تاقیكردنه‌وه‌ى دیاریكردنى ئاست ده‌بێت له‌ هۆڵى پیره‌مێردى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ، كه‌ پێكدێت له‌ (ڕێزمان،ووشه‌كارى،نووسین،گوێگرتن ‌وخوێندنه‌وه(‌.

دوابەدواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان  كۆرس ده‌ست پێده‌كات

 

له‌ سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى ... بۆ یه‌كه‌مین جار بڕوانامه‌ى ئه‌پتیسىAptis  نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ست بێنه‌!

*ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزیه‌كه‌ت ئاماده‌ بكه‌ بۆ خوێندنى ماسته‌ر‌و دكتۆرا

*په‌ره‌ى زیاتر به‌ زمانى ئینگلیزیه‌كه‌ت بده‌ له‌ڕێى كۆرسى ئۆنلاینى ئه‌نجومه‌نى به‌ریتانیه‌وه‌

دواى سه‌ركه‌وتنێكى به‌رچاو‌و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى بڕوانامه‌ى كۆرسه‌كان، سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزی زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئاگادارى سه‌رجه‌م خوازیارانى توانستى زمانى ئینگلیزى ده‌كات كه‌ ناوتۆماركردن بۆ كۆرسه‌كانى زمانى ئینگلیزى‌و به‌ده‌ستهێنانى هه‌ردوو بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌پتیس Aptis‌ و بڕوانامه‌ى هاوبه‌شى سه‌نته‌رى زمان‌ و ئه‌نجومه‌نى به‌ریتانى ده‌ستى پێكرد...

- ئه‌م خوله‌ تایبه‌ته‌ به‌ تۆى فێرخواز. ئه‌گه‌رخوازیارى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر ‌و دكتۆرایت، تاكو ببێته‌ بناغه‌یه‌كى پته‌و بۆ خوێندنى ئه‌كادیمیت له‌ ڕێى بره‌ودان به‌ سكیڵه‌ سه‌ره‌كى‌ و ئه‌كادیمیه‌كانى زمانى ئینگلیزى، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت په‌ره‌ى زیاتر به‌ئاستى زمانى ئینگلیزیت بده‌یت تاكو به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌وان‌ و گونجاو قسه‌ى پێ بكه‌یت‌ و بره‌و به‌ تواناى نووسین بۆ مه‌به‌ستى گشتى‌ و ئه‌كادیمى بده‌یت

مه‌رج‌ و ڕێنماییه‌كان:

-  كه‌مترین ته‌مه‌ن بۆبه‌شداریكردنى كۆرسه‌كان بریتیه ‌له‌ : 18 ساڵ ...بۆ زانیارى زیاتر سەبارەت بە مەرج و ڕێنماییەکان کرتە لێرە بکە

 پێویسته‌كه‌ ناوى خۆت تۆماربكه‌یت به‌ ئۆنلاین له‌ رێگه‌ى ئه‌و فۆرمه‌ى خواره‌وه‌ وه‌ راستەوخۆ سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان بكه‌یت ڕۆژانى (یه‌ك شه‌مه‌ بۆ پێنج شه‌مه‌، كات: 9:00 به‌یانى بۆ 1:00ى پاش نیوه‌ڕۆ) بۆپێدانى پاره‌ى كۆرسه‌كه‌ به‌ هۆبه‌ى ژمێریارى سه‌نته‌ر بۆ مسۆگه‌ركردنى كورسى چونكه‌ ژماره‌ى كورسیه‌كانى خوێندن سنوورداره‌ بەپێچەوانەوە ناوت دەخرێتە لیستى چاوەڕوانییەوە بۆ کۆرسەکانى ئاییندە.

- سه‌نته‌ر پشت ده‌به‌ستێت به‌نوێ ترین پرۆگرامى دامه‌زراوه‌ى په‌روه‌رده‌یى (Pearson)ى ساڵى (2015) بۆ خوێندنى كۆرسه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى سه‌ركه‌وتووترین ‌و به‌ناوبانگترینن له‌ په‌ره‌پێدانى زمانى ئینگلیزدا وە هەروەها  پرۆگرامى ئامادەکراوى ئۆنلاینى ئەنجوومەنى بەریتانى.

ئاسته‌كانى كۆرس دواى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى ئاست له‌یه‌كێك له‌م ئاستانه‌ى لاى خواره‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌یت به‌ خوێندن كه‌ به‌پێى پێوه‌رى كارپێكراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجومه‌نى به‌ریتانى دیاری ده‌كرێت:

ئاستى یه‌كه‌م/ (A2)  

ئاستى دووه‌م/ (B1)  

ئاستى سێیه‌م/ (B2)  

 ئاستى چواره‌م/ (C1)  

ڕۆژانى ده‌وام : دوو ڕۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌: 

1. ئاستى یه‌كه‌م‌ و سێیه‌م (دووشه‌مه‌ ‌و پێنجشه‌مه)

2. ئاستى دووه‌م ‌و چواره‌م  (یه‌ك شه‌مه‌ ‌و چوارشه‌مه)

كاته‌كانى ده‌وام:       به‌یانیان: 9 بۆ 1    پاش نیوه‌ڕوان: 1 بۆ 5

 ماوه‌ى هه‌ر ئاستێك: 10  هه‌فته‌ ( 80 كاتژمێر بۆ هه‌ر ئاستێك)

-بڕى تێچووى هه‌ر ئاستێك له‌به‌رامبه‌ر (دوو تاقیكردنه‌وه‌ى دیاریكردنى ئاستى زمانى سه‌نته‌ر‌و ئه‌نجومه‌نى به‌ریتانى‌ و خوێندنى ناو كلاس ‌و كۆرسى ئۆنلاین‌ و پرۆگرام‌ و كتێبى خوێندنة) بریتیه‌له:

             (275.000) دووسه‌د‌و حه‌فتاوپێنج هه‌زار دینار بۆ کارمەندان و مامۆستایانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانی

•             (300.000) سێسه‌د ‌ هه‌زار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رى داموده‌زگاكانى دیكه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیت

•              (375.000) سێسه‌د ‌و حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار بۆ كه‌رتى تایبه‌ت

 

-بابه‌ته‌كانى كۆرس:

(Listening and Speaking, Reading and Writing, Grammar, Vocabulary, Pronunciation, Translation,) 

- كۆرسه‌كان له‌ لایه‌ن هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر‌و دكتۆرا ده‌وترێنه‌وه‌ كه‌ پسپۆر‌و به‌ئه‌زموونن له‌ ووتنه‌وه‌ى زمانى ئینگلیزیدا

- بڕوانامه‌:پێویسته‌تۆى فێرخواز لانى كه‌م دوو ئاست واته‌ (160 كاتژمێر) به‌سه‌ركه‌وتوویى ته‌واو بكه‌یت به‌مه‌رجێك ئاستى چواره‌م له‌خۆ بگرێت تاكو بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌پتیس Aptis‌و بڕوانامه‌ى هاوبه‌شى سه‌نته‌رى زمان‌و ئه‌نجومه‌نى به‌ریتانى به‌ده‌ست بێنین


بۆ زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ ژمارە ته‌له‌فون: 07480190091 یان سه‌ردانى په‌یجى فه‌رمى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى بكه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك:

https://www.facebook.com/elc.spu

یان سه‌ردانى سه‌نته‌ر بكه‌ به‌ ناونیشانى:سلێمانى - قڕگه‌-شه‌قامى ورمێ-گه‌ڕه‌كى ماردین-327-كۆڵانى 76، ڕاسته‌وخۆ پشت به‌نزینخانه‌ى وڵات

تکایە ئەم فۆرمەى خوارەوە _فۆرمى بەشداریکردن_ پڕبکەرەوە

*

ناوى سیانى بە زمانى کوردى


*

ناوى سیانى بە زمانى ئینگلیزى بەو شێوەیەى وەک لە پاسپۆرتەکەتدا نووسراوە


*

بەروارى لە دایک بوون


*

شوێنى لە دایک بوون


*

شوێنى نیشتەجێبوون


*

ناونیشانى کار


*

ڕەگەز


*

ژمارەى مۆبایل


Only numbers may be entered in this field.

Help

تکایە ژمارەکان بە ئینگلیزى بنووسە

*

ناونیشانى ئیمەیل(کارا) Email Address


*

ڕەگەز نامە(نەتەوە)


*

بڕوانامەى خوێندن


Choose one of the following answers

ئایا بەشدارى هیچ کۆرسێکى زمانت کردووە؟ ئەگەر -نەخێر- بچۆرە سەر پرسیارى دواتر - ئەگەر -بەڵێ- ئەوا ئەم زانیارییانە بنووسە:

ئاست:

شوێن:

ماوەکەى:

نمرەى دەرچوون:


*

کاتەکانى دەوامکردن بە پێ ى ئاستەکان یان بەیانیان یان دواى نیوەڕوان دەبێت 

ئایا تۆى بەڕێز چ کاتێک هەڵدەبژێریت ؟

 


Choose one of the following answers

تکایە ئەم پێداویستیانە هاوپێچ بکە

  1. یەک وێنەى کەسى
  2. کۆپیەکى پاسپۆرت
  3. وێنەیەک لە ناسنامەى بارى شارستانى
  4. پشتگیرى یان ناسنامەى شوێنى کار ئەگەر فەرمانبەرى حکومیت

Please upload between 3 and 4 files

Upload files

*

من کە ناوم لەسەرەوە هاتووە بەرپرسێارێتی تەواوی ڕاستی و دروستی زانیاریەکانی سەرەوە  دەخەمە ئەستۆی خۆم، وە ئاگاداری تەواوی ئەو ڕێنماییانەی سەرەوەم بۆیە واژۆم کرد  و رەزامەندم

کرتە لەو بازنەى خوارەوە بکە

 


Choose one of the following answers