سلێمانی: سیمپۆزیۆمی‌ زانكۆو بازاڕی‌ كار به‌ڕێوه‌چوو

  • حوزه‌یران 6, 2018
  • 1072 Views
سلێمانی: سیمپۆزیۆمی‌ زانكۆو بازاڕی‌ كار به‌ڕێوه‌چوو

به‌ناونیشانی‌ زانكۆو بازاڕی‌ كار و وه‌ك هه‌وڵێك بۆ داڕشتنه‌وه‌ی‌ هێڵه‌كانی‌ داهێنان له‌ زانستی‌ ژمێریاریدا، كۆلێجی ته‌كنیكی‌ كارگێڕی‌ له‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ به‌ هاوبه‌شی‌ گروپی‌ كۆمپانیانكانی‌ فاروق سیمپۆزیۆمێكیان رێكخست.

سیمپۆزیمه‌كه‌ له‌ هۆڵی‌ ئاهه‌نگه‌كانی‌ شاری‌ جوان و به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆ و جێگرانی‌ سه‌رۆك و راگر و یاریده‌ده‌ری‌ راگری‌ كۆلێجی‌ ته‌كنیكی كارگێڕی و ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ شاره‌زایانی‌ بواری‌ ژمێریاری‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ده‌ستپێكدا به‌ڕێز پ.ی.د. حه‌كیم عوسمان راگری‌ كۆلێجی‌ ته‌كنیكی‌ كارگێڕی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ ڕێگه‌ی‌ زانستیانه‌ و ئه‌كادیمیانه‌ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشه ‌و كه‌لێنانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ ئێستادا له‌ بازاڕی‌ كاری‌ كوردستاندا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ك سوپاسی‌ گرووپی‌ كۆمپانیاكانی‌ فاروقی كرد كه‌ به‌رده‌وام له‌ رابردوو ئێستاشدا هاوكار و پاڵپشتی‌ كاره‌كانیان بووه‌.

پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێز پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی‌ زانكۆوه‌ باس له‌ گرنگی‌ بازاڕی‌ كار كرا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ جێگای‌ گرنگی‌ و بایه‌خی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكه ‌و له‌ داهاتووشدا به‌شێوه‌ی‌ دیكه‌ كار بۆ ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌ن.

دواتر له‌ لایه‌ن له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ فاروقی مه‌لا مسته‌فا خاوه‌نی‌ گروپی كۆمپانیاكانی‌ فاروق و كاوه‌ محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی‌ یاریده‌ده‌ری‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ كۆمار بۆ كاروباری‌ دارایی و خوێندكاران و مامۆستا دڵشاد عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دارایی گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ فاروق بۆ وه‌به‌رهێنان و دكتۆر عوسمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكۆی‌ به‌شی‌ ته‌كنیكی‌ دارایی و ژمێریاری‌ له‌ كۆلێجی‌ ته‌كنیكی‌ كارگێڕی‌ به ‌چه‌ند ته‌وه‌رێك باس له‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ كران كه‌ رووی‌ له‌ بازاڕی‌ كار كردووه‌.

هه‌روه‌ك تیشكیان خسته‌ سه‌ر گرنگی‌ سازدانی‌ ئه‌و جۆره‌ سیمۆزیۆمانه‌ تا له‌ ڕێگه‌یانه‌وه‌ بتوانرێت چاره‌سه‌ری‌ به‌شێك له‌و كێشانه‌ی‌ پێ بكرێت.

پاشان له‌ لایه‌ن به‌شێك له‌ ئاماده‌بوانه‌وه‌ چه‌ندین پرسیار ئاڕاسته‌ی‌ قسه‌كه‌رانی‌ نێو سیمپۆزیۆمه‌كه‌ كراو دواتر كۆتایی به‌ خستنه‌ڕووی‌ چه‌ندین پێشنیار كۆتایی به‌ سیمپۆزیۆمه‌كه‌ هات.