به‌كره‌جۆ: ئێواره‌ خوانێك بۆ خوێندكاران ڕێكخرا

  • حوزه‌یران 8, 2018
  • 1282 Views
به‌كره‌جۆ: ئێواره‌ خوانێك بۆ خوێندكاران ڕێكخرا

وه‌ك زۆربه‌ی په‌یمانگاو كۆلیجه‌كانی سه‌ربه‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ ئامانجی هه‌ستكردن به‌ دروستكردنی كه‌شێكی ئارام و له‌بار بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و ئاوڕدانه‌وه‌یان له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ، به‌رواری 2018/6/5 به‌ سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگی ئێواره‌خوانێك بۆ خوێندكارانی (كوڕان و كچانی) په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆ ڕێكخراو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌ی ئێواره‌ خوانه‌كه‌بوون .

خوێندكاران سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی زانكۆی كردو كاره‌كه‌یان به‌ پیرۆز نرخاند بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خوێندكاران له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌و ئومێدیان خواست ئه‌و جۆره‌ هه‌نگاوانه‌ به‌رده‌وامیان هه‌بێت.