دوكان: ئێواخوانێك بۆ خوێندكاران ڕێكخرا

  • حوزه‌یران 12, 2018
  • 943 Views
دوكان: ئێواخوانێك بۆ خوێندكاران ڕێكخرا
ئێوارەى ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٨/٦/١١ لەسەر ئەرکى سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، (پ.ی.د.ئالان فەرەیدون) سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى  و بە ئامادەبوونى (د.یاسین عبدالرحمن) راگرى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان به‌وه‌كاله‌ت و یاریدەدەرى راگرو بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگا و بەهاوکارى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان، ئێوارە خوانێک بۆ خوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکانى کچان و کورانى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان ڕێکخرا.
ئەم ئێوارە خوانە بەمەبەستى بەربانگ کردنەوە و پیرۆزکردنى مانگى رەمەزانى پیرۆز و ئاوڕدانەوە لەچینێکى گرنگى کۆمەڵگا کە خوێندکارانە بەگشتى و هاوکارى کردنیان بەشێوەیەکى بەردەوام بەتایبەت لەم بارودۆخەى ئێستاى کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، لاى خۆشیانەوە خوێندکاران خۆشحاڵى خۆیان دەربری بۆ ئامادەکردنى ئەو ئێوارە خوانە و زۆر سوپاسى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگاو هەموو ئەو کەس لایەنانە کرد کە دەستى هاوکارییان بۆ خوێندکاران درێژ کردووە و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن.