لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی توركیا و ئێران بڵاوكرایەوە

  • حوزه‌یران 21, 2018
  • 2848 Views
لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی توركیا و ئێران بڵاوكرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان پێداچوونەوەی بۆ لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی وڵاتانی (توركیا = ئێران) كرد و لیستێكی نوێی بڵاوكردەوە.

بەڕەچاوكردنی ستاندار و پێوەرە جیهانییەكان و ڕیزبەندییە جیهانییەكانی زانكۆكان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم پێداچوونەوەی بە لیستی زانكۆكانی وڵاتانی (توركیا و ئێران) لە لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان كرد و لەئەنجامدا (41) لە كۆماری توركیا و (29) لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشانكران بۆ ئەو خوێندكارانەی هەرێمی كوردستان، كە دەیانەوێت لەو دوو وڵاتە درێژە بە خوێندن بدەن.

بۆیە لێرە بەدواوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) هەر خوێندكارێك لە كوردستان، كە بخوازێت لەو دوو وڵاتە درێژە بەخوێندن بدات، دەبێت لەو زانكۆیە بخوێنێت، كە لەم لیستانەدا ناویان هاتووە، بەپێچەوانەوە كار بە لیستەكانی پێشتر ناكرێت.