به‌ دروشمی (به‌ره‌و ته‌لارسازییه‌كی خۆماڵی نوێ) كۆنفرانسێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • ته‌مموز 5, 2018
  • 1280 Views
به‌ دروشمی (به‌ره‌و ته‌لارسازییه‌كی خۆماڵی نوێ) كۆنفرانسێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌ پێناو فه‌راهه‌مكردنی فۆڕمێكی كارا بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕای سه‌رده‌میانیه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی ته‌لارسازی خۆماڵی كه‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی هه‌ڵده‌ستن به‌ ڕێكخستنی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌ره‌پێدانی ته‌لارسازی.

هه‌ر بۆیه‌ توێژه‌رانی بواری ته‌لارسازی ده‌توانن به‌ توێژینه‌وه‌كانیان به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ بكه‌ن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م پۆسته‌ ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌  arch.conf@univsul.edu.iq

كاتی كۆنفرانسه‌كه‌ ڕۆژانی 14 – 15 ی تشرینی یه‌كه‌می / 2018 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن.

https://lac2018.univsul.edu.iq/