ئاگادارییەک بۆ کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا

  • ته‌مموز 15, 2018
  • 334 Views
ئاگادارییەک بۆ کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا

بەرێوەبەرایەتی زانستی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا ئەوانەی کە تاقیکردنەوەی (PTE, TOEFL, IELTS) کردووەو نمرەی پێویستیان بەدەست نەھێناوە ئاگادار دەکاتەوە، کە بەزووترین کات نوسراوی فەرمی تایبەت بە تاقیکردنەوەکەیان جا نمرەکەی ھەرچەندە، بگەیەنن بە بەرێوەبەرایەتی ناوبراو.
بەرێوەبەرایەتی زانستی داواش دەکات، ھەر کاندیدێک سەردانیان دەکات نوسراوی تایبەت بە تاقیکردنەوەکەی پێبێتوو بەفەرمی بیسەلمێنێ کە ئەو نمرەیەی بەدەست ھێناوە.