سەرجەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ خەڵات كران

  • ته‌مموز 31, 2018
  • 2485 Views
سەرجەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ خەڵات كران

مەراسیمێكی رێزلێنان لەناو بینای سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ رێكخرا و خەڵاتی رێزلێنانیان پێدرا.

ئەمڕۆ 2018/7/31 لە مەراسیمێكدا لەناو بینای سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەئامادەبوونی فەرمانبەران و مامۆستایان، پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە هەردوو یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و سەرجەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ، لەپای ئەو هەوڵ و ماندوبوونەیان كە لەپێناو بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن و خزمەتكردنی خوێندكاران و زانكۆ ئەنجامیانداوە.

لە وتەیەكدا سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەستخۆشی لە یەكە بەیەكەی بەڕێوەبەرانی سەرۆكایەتی زانكۆ كرد وتی: سوپاسی هەمووتان دەكەم هیوادارم هەمیشە سەركەوتووبن و هەروەك ئێستا پێكەوە كاربكەین بۆ خزمەتكردنی زیاتری پرۆسەی خوێندن و زانكۆ، پاشان داوای لە بەڕێوەبەرەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ كرد بەردەوام بن لەسەر كارەباشەكانیان، وتیشی: ئامادەم گوێبیستی سەرجەم گلەییەكانتان بم و كار بۆ دابینكردنی داخوازییەكانتان بكەم.

لای خۆشیانەوە بەڕێوەبەرەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سوپاسی سەرۆكی زانكۆیان كرد و دووپاتیان كردوەوە لەپێناو زیاتر بەرەوپێشبردنی زانكۆكەیان درێغی نەكەن.

 

*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.