سهرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیەکان دەکات پێشکەش کردن بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک لە هەفتەی داهاتووەوە لە بەرواری ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو ٣٠-٨-٢٠١٨ دهست پێدهكات و پێشکەش کردن بەردەوام دەبێت . بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن .
http://www.spu.edu.iq/polytechnic_system/ – بۆ وەرگرتنی وشەی نهێنی (کۆد) دەتوانن سەردانی ئەم شوێنانەی خوارەوە بکەن . – پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ. – پەیمانگەی تەکنیکی دوکان. – پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە. – پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان. – پەیمانگەی تەکنیکی کەلار. وە لەکاتی سەردانیکردن خوازیار پێویستە ئەم پێداویستیانەی خوارەوەی پێبێت . – پشگیری بە نمرە وە یان بڕوانامەی پەیمانگە . -کۆپی ناسنامەی باری شارستانی . |