په‌یامی پیرۆزبایی بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی قه‌یوان

  • ئاب 12, 2018
  • 717 Views
په‌یامی پیرۆزبایی بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی قه‌یوان

به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی زانكۆی قه‌یوان به‌هاوبه‌شی زانكۆی utm ی مالیزی ، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی زانكۆی ناوبراو كردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی قه‌یوان و زانكۆی utm مالیزیا ، به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی خۆمانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی زانكۆكه‌تان .

ده‌خوازین هه‌نگاوی باشترو گه‌وره‌تر هه‌ڵبگرن به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی ڕه‌وتی زانست و زانستخوازان له‌ هه‌رێمی كوردستان .

به‌ناوی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه‌ وێڕای خۆشحاڵی خۆمان به‌ كردنه‌وه‌ی زانكۆ نوێیه‌كه‌تان ، هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆمان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆكه‌تان. وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زراتی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌ به‌ ئاراسته‌ی  پێشخستنی خوێندنی باڵا و خزمه‌تكردنی توێژی خوێندكاران.

هیوادارین په‌یوه‌ندیه‌ زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی هه‌ردوو زانكۆمان به‌ره‌و ئاستێكی زۆر باش بڕوات و ئامانجمان ئاڵوگؤری تواناكانه‌ له‌نێوانماندا.

دوباره‌ پیرۆزباییمان قبوڵ بفه‌رموون.

هه‌رشادو سه‌ركه‌وتوبن

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

12 ی ئابی 2018

# به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان