پەیامی سەرۆکی زانکۆ بۆ دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانی زانکۆمان

  • 2018-09-01
  • 1074 Views
پەیامی سەرۆکی زانکۆ بۆ دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانی زانکۆمان

سڵاو لەمامۆستایانی بەرێز و سەربەرز
سبەینێ ٢/٩/٢٠١٨ یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانی (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)یە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩، بەو بۆنەیەشەوە پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.
مامۆستایان و دڵسۆزانی پرۆسەی خوێندن و چراکانی زانست و نوێگەری و داھێنان و پێشخستن، سڵاوتان لێبێت و دەستبەکاربوونەوەتان پیرۆزبێت، ئەوە ئەمساڵیش لە ٢/٩/٢٠١٨ەو بەپێی ئەو بەرنامەیەی لە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پەسەندکراوە، دەستبەکاردەبنەوەو دەستدەکەینەوە بە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩، بۆ ئەمساڵیش نەوەکانی ئایندەو رۆڵەکانی ھەرێمەکەمان وەکو ساڵانی رابردوو دەگەرێنەوەو ووردە ووردە ھۆڵەکان و تاقیگەکانی زانکۆکەتان ئامادەو سازن بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن و ئومێد دەکەم وەکو ساڵانی رابردوو بە ھاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و حکومەتی ھەرێم، سەرکەوتووتر لە ساڵانی رابردوو پرۆسەی خوێندن بەڕێوەببەین و پێکەوە بتوانین زانست و داھێنان لە زانکۆمان پێشتر بخەین و ئاستی زانستی زانکۆمان بەرەوبەرزتر ببەین و بە توێژینەوەکانیشمان باشتر خزمەتی کۆمەڵگەکەمان و ھەرێمەکەمان بکەین.
لەکۆتایشدا دەڵێم بەھیوام پشووی ھاوینەتان بە خۆشییەوە بەسەربردبێت و خۆشمان سازو ئامادەکردبێت بۆ ئەمساڵی خوێندن و پێشوازی کردن لە خوێندکارانی زانکۆمان.
دووبارە دەستبەکاربوونەوەتان پیرۆزبێت.
براتان
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی