وۆركشۆپێك لەبارەی چۆنێتی پێشكەشكردن بۆ چیڤێنینگ سكۆلارشیپ ئەنجام دەدرێت

  • ئه‌یلول 12, 2018
  • 576 Views
وۆركشۆپێك لەبارەی چۆنێتی پێشكەشكردن بۆ چیڤێنینگ سكۆلارشیپ ئەنجام دەدرێت

لەدرێژەی چالاكییە ئەكادیمییەكانیدا، هۆبەی پلاندانانی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وۆركشۆپێك بە ناونیشانی “چۆنێتی پێشكەشكردن بۆ چیڤێنینگ سكۆلارشیپ” كە بە هاوبەشی لەلایەن بەڕێزان مامۆستا سەربەست میرزا زێباری و د.ئیسرا كەمال محەمەد ئەمین پێشكەش دەكرێت.

مامۆستا سەربەست زێباری، لە ساڵی 2014 بڕوانامەی ماستەری لە TESOL لە ئەمریكا بەدەستهێناوە، شارەزای كاروباری پەروەردەیی، سكۆلارشیپ و قبوڵی زانكۆیی و كاری مرۆییە و لەئێستادا كارمەندی پەروەردەییە لە لقی دهۆكی رێكخراوی NRC .د.ئیسرا كمال محەمەد، بەكالۆریۆس لە پزیشكی و نەشتەرگەری، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە پسپۆڕی زانستی خۆراك لە زانكۆی كینگز كۆلێج لە لەندەن و دەرچووی پرۆگرامی چیڤێنینگی ساڵی 2015-2016 یە.

بەروار: سێشەممە 2018/9/18
كاتژمێر: 10 ی سەرلەبەیانی بۆ 1 ی پاشنیوەڕۆ.
شوێن: نهۆمی دووەمی بینای سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، قڕگە (پشت بەنزینخانەی وڵات).
بۆ خۆتۆماركردن تكایە لەم لینكەدا خۆت ناونووس بكە یان ئەم كۆدە https://www.surveymonkey.com/r/rc_chevening سكان بكە.

 

*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكان.