وۆركشۆپی (پیشبینییەكی كورت بۆ پەروەردە لە سەدەی ٢١) دا‎ ئەنجام دەدرێت

  • ئه‌یلول 25, 2018
  • 251 Views
وۆركشۆپی (پیشبینییەكی كورت بۆ پەروەردە لە سەدەی ٢١) دا‎ ئەنجام دەدرێت

لەدرێژەی چالاكی و بۆنە ئەكادیمییەكانیدا، هۆبەی پلاندانانی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وۆركشۆپێك لەژێر ناونیشانی (پیشبینییەكی كورت بۆ پەروەردە لە سەدەی ٢١) دا كە لەلایەن د.بەختیار ئەمین پێشكەش دەكرێت.

د.بەختیار ئەمین بڕوانامەكانی بەكالۆریۆس لە ئەندازیاری سۆفتوێر، ماستەر لە زانستی كۆمپیوتەری پێشكەوتوو هەروەها دكتۆرای لە زانستی كۆمپیوتەر لە زانكۆی هادەرسفێڵد لە بەریتانیا بە دەستهێناوە و لەئێستادا مامۆستایە لە زانكۆی لیڤەرپوڵ و پێشتر وەك توێژەر لە زانكۆی ئەستن كاریكردووە، ناوبراو ئەندامی چەندین دەزگای ئەكادیمی و كۆمەڵەی پیشەییە لە بواری زانستی كۆمپیوتەر، هەروەك ریڤیوەرە لە گۆڤاری Journal of Control Science and Engineering و Knowledge and InformationSystems..

بەروار: پێنجشەممە 2018/9/27
كاتژمێر: 10ی سەرلەبەیانی بۆ 1ی پاشنیوەڕۆ.
شوێن: نهۆمی دووەمی بینای سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، قڕگە (پشت بەنزینخانەی وڵات).

بۆ خۆتۆماركردن تكایە لەم لینكەدا خۆت ناونووس بكە، یاخود ئەم كۆدە سكان بكە.

 

*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكان.