بۆ یەكەمینجار دوو بەشی زانستی نوێ لە پێنجوێن دەكرێتەوە

  • ئه‌یلول 25, 2018
  • 646 Views
بۆ یەكەمینجار دوو بەشی زانستی نوێ لە پێنجوێن دەكرێتەوە

بڕیارە سبەینێ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی-پێنجوێن بكاتەوە كە لە دوو بەشی زانستی پێكدێت و هەریەك لە بەشەكانی پەرستاری و كارگێڕی كار لەخۆدەگرێت.

پەیمانگاكە لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكرێتەوە، لایخۆیەوە پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سوپاسی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری خوێندنی باڵای دەكات لەبەرامبەر پشتیوانیكردنیان بۆ كردنەوەی پەیمانگاكە، هەروەها پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵكی پێنجوێن دەكات و دەستخۆشیش لە سەرجەم لایەنەكانی شارەكە و ئەنجومەنی زانكۆ و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ دەكات لەپێناو كاركردنیان بۆ پێشخستنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.