بڕوانامەی رێزلێنان ئاڕاستەی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی دەكرێت

  • 2018-09-29
  • 1128 Views
بڕوانامەی رێزلێنان ئاڕاستەی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی دەكرێت

سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕوانامە رێزلێنانی بەخشییە بەشە زانستییەكان و بڕیاردەری بەشەكان و لێپرسراوی هۆبەكانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، لەبەرامبەر ئەو خزمەت و هەوڵانەی پێشكەشیان كردووە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی پەیمانگاكەیان.

مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەكان بەسەرپەرشتی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و لە هۆڵی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو كە لەلایەن مامۆستا سەڵاح قادر مەحمود راگری پەیمانگای تەكنیكی سلێمانییەوە پێشكەش بە لێپرسراوانی بەش و هۆبەكانی پەیمانگاكە كرا.

شایەنی باسە لە هەفتەی رابردووشدا سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ كرد لەپای ئەو هەوڵ ماندوبوونەی لەپێناو پێشخستنی پرۆسەی خوێندن و ئاستی زانستی پەیمانگەكەیان ئەنجامیان داوە.

*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.