بەرنامەی ڕیفۆرمی خوێندن و ڕاھێنانی تەکنیکی و پیشەیی لە عێراق و کوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌

  • 2018-10-07
  • 566 Views
بەرنامەی ڕیفۆرمی خوێندن و ڕاھێنانی تەکنیکی و پیشەیی لە عێراق و کوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌

لە چوار چێوەی بەرنامەی ڕیفۆرمی خوێندن و ڕاھێنانی تەکنیکی و پیشەیی لە عێراق و کوردسـتان ناسراو بە (TVET) وە بە بەشداری نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (پ.ی د. سەرکەوت روستم حسن) وۆرکشۆپی سـێیەمی (Super Trainers) لـە شاری بیروت لە لوبنان ئەنجام درا لە ماوەی نێوان ١٤-٢١/٩/٢٠١٨ .
بەرنامەکە لە لایەن برتش کاونسلڕ (British Council) جێبەجێ دەکرێت ، بە ھاوکاری رێکخراوی یونسکۆ (UNESCO) و سپۆنسەری یەکێتی ئەوروپا (EU) و بە سـەرپەرشتی راھێنەری نێودەوڵەتی بەریتــانی د. کریس ســــمیپ. بۆ ئەم بەرنامەیـــە (١٠) دە بەشداربوو لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عیراق دەســـت نیشـان کراون لە ســـەر بنەمای شارەزاییـــان لە خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی.
سەبارەت بە ناوەڕۆک و ئامانجی بەرنامەکە پ.ی.د. سەرکەوت روستم حسن لە لێدوانێکدا بۆ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگەیاند:
ئەم بەرنامەیە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت. قۆناغی یەکەم بریتیە لە ڕاھێنان پێکردن و ئامادەکرنی (Super Trainers) کە ھەڵدەستن بە راھێنان پێکــردن و ئامادەکرنی (Master Trainers) وە لە قۆناغی ســــێیەمدا ئەمان ھەڵدەســـتن بە راھێنان پێکردنی (Teachers and Trainers). بەشداربووانی ئەم قۆناغانە بریتین لە مامۆســتاو فەرمانبەرانی ھەر سێ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی کار و کاروبـــاری کۆمەڵایەتی. ئەم قۆناغــــەی بەرنامەکە جەختی کردە سەر پاکێجی فێربوونی خود (Self Learning Package- SLP) کە سێ بابەتی ســەرەکی لە خۆ گرتبوو:
میتۆدەکانی ھەڵسەنگاندن ، پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆری لە خوێندنی تەکنیکی ، وە شارەزایی و دەست ڕەنگینی لە خوێندنی تەکنیکی.
شایانی باسە وۆرکشۆپی یەکەمی بەرنامەکە بۆ (Super Trainers) لە مانگی تەمموزی ساڵی رابووردو لە شاری ھەولێر ئەنجام دراو وە وۆرکشـــــۆپی دووەم لە مانگی نیســـانی ئەم ســــاڵ لە لوبنان ئەنجام درا. وە وا چاوەڕوان دەکرێت وۆرکشــۆپی دووەمی (Master Trainers) بەم زوانە لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت.