وەزارەتی خوێندنی باڵا 25 سكۆلەرشیپی لە بەریتانیا راگەیاند

  • تشرینی یه‌كه‌م 10, 2018
  • 1107 Views
وەزارەتی خوێندنی باڵا 25 سكۆلەرشیپی لە بەریتانیا راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند زانكۆی (Warwick) ۆرویك لە بەریتانیا ( 25 ) كورسی خوێندنی بۆ خوێندنی باڵا/دكتۆرا لە چوارچێوەی بەرنامەی سكۆلەرشیپی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2018- 2019) راگەیاندووە و, تەواوی كرێی خوێندن و خەرجییەكانی قوتابی و خوێندكار لەسەر ئەستۆی بەرنامەكە دەبێت.

هەربۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەت دەكات, ئەوانەی خوازیارن لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیە لەو وڵاتە بخوێنن, سەردانی ئەم لینكە بكەن, بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی وەرگرتن و دەسكەوتنی زانیاری زیاتر.

دوا كات بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی پێشكەشكردن ڕێكەوتی ( 2019/1/18 )ە، ئەو كەسانەی خوازیاری پێشكەشكردن, پێویستە ئەم مەرجانەیان تێدا بێت بۆئەوەی دواتر خوێندنەكەیان بۆ پرۆسس بكرێت:

1. پێشكەشكار دەبێت مامۆستا یا فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت لە یەكێك لە دامەزراوەكانی سەر بەوەزارەت.

2. دەبێت كۆنمرەی ماستەری لە (70%) كەمتر نەبێت.

3. دەبێت تەمەنی لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت.

4. بە لایەنی كەم دەبێت لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە دوو ساڵ خزمەتی كرداری هەبێت. (بەڵام سەبارەت بە دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن، كە لە كاتی خۆی واژۆ كراوە).

5. دەبێت پێشكەشكار بەلایەنی كەم ئاستی زمانی ئیگلیزی (5) ئایلتس یا هاوتاكەی بێت لە تاقیكردنەوە ستانداردەكانی دیكەی توانستی زمانی ئینگلیزی كە بریتین (TOEFL PBT, IPT TOEFL, Pearson)

6. دەبێت داواكار لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی دكتۆرا پێشكەش بكات.

7. كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت, واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.

*بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی