وۆركشۆپێك له‌مه‌ڕ نوێکردنەوەی بەردەوامی تەلاری نیشتەجێبوون لە ناوچەی ئاو و هەوای نیمچە خولگەیی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

  • 2018-10-11
  • 651 Views
وۆركشۆپێك له‌مه‌ڕ نوێکردنەوەی بەردەوامی تەلاری نیشتەجێبوون لە ناوچەی ئاو و هەوای نیمچە خولگەیی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

لە درێژەی چالاکی و بۆنە ئەکادیمییەکانیدا، هۆبەی پلاندانانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وۆركشۆپێك لە ژێر ناونیشانی “نوێکردنەوەی بەردەوامی تەلاری نیشتەجێبوون لە ناوچەی ئاو و هەوای نیمچە خولگەیی” کە لە لایەن د چرۆ علی حمە رضا پێشکەش دەکرێت.

د. چرۆ علی ، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری تەلارسازی، ماستەر لە دیزاینی سەنتەری تەندروستی و ڕاهێنانەوەی کەمئەندامان و دکتۆرای لە نوێژەنکردنەوەی بینای نیشتەجێ بوون بە شێوەیەکی بەردەوام بەمەبەستی ڕێگرتن لەبەفیڕۆچوونی ووزە و دابینکردنی ئاسوودەگی گەرمەکی بە دەست هێناوە.

بەروار: سێ شەممە ١٦/١٠/٢٠١٨

کاتژمێر: ١٠ ی سەرلەبەیانی بۆ ١ ی پاشنیوەڕۆ

شوێن: نهۆمی دوەمی بینای سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، قڕگە (پشت بەنزینخانەی ووڵات)

بۆ خۆ تۆمار کردن تکایە لەم لینکەدا خۆت ناو نوس بکە

https://www.surveymonkey.com/r/sustainable_renovation_of_residential_building_in_subtropical_climate_zone

یان ئەم کۆدە سکان بکە

QR_code_sustainable_renovation_of_residential_building_in_subtropical_climate_zone.png