كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان بڵاوكرایەوە

  • تشرینی یه‌كه‌م 13, 2018
  • 2078 Views
كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان بڵاوكرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژییەنەوەی زانستی لە راگەیەنراوێكدا كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن و لیستی ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە هەڵبژارەكانیان لە رێگەی زانكۆلاینەوە رەوانە نەكردووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) بۆ سیستمەكانی (زانكۆلاین، ڕاستەوخۆ بەكریدیت و پارالێل و ئێواران) بڵاودەكاتەوە، لە خوارەوە‌ خوێندكاران دەتوانن ئاشنایی كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن لەسەرجەم بەشە زانستییەكان لە كۆلێژ و زانكۆكانی كوردستان بن.

لە هەمان كاتدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەش رادەگەێنێت كۆمەڵێك دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی، كە ژمارەیان (860) دەرچووە، سەرباری ئەوەی‌ (50) شوێنیان لە فۆرمەكانی پێشكەشكردن لە سیستمەكانی وەرگرتن پڕكردۆتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لیستی شوێنەكانیان رەوانە نەكردووە (Submit)، بۆیە ناویان لە هیچ شوێنێك نەهاتۆتەوە.

‌بۆیە هەر خوێندكارێك ناوی لەم لیستەدا هەیە و، ئارەزووی وەرگرتن لە زانكۆكان دەكەن دەتوانن رۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (14/10) سەردانی دیوانی وەزارەت/بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن بكەن بۆ ئەوەی كێشەكانیان یەكلابكەنەوە، بەشێوەیەك بەپێی نمرەكانیان ناویان لەو شوێنانە بێتەوە، كە ئارەزووی دەكەن، هەر خوێندكارێكیش سەردانی وەزارەت نەكات و جەخت لە داخوازییەكەی نەكاتەوە بۆ ئەمساڵی خوێندن مافی وەرگرتنی نامێنێت.

بۆ ئەو خوێندكارانەشی كە بەهۆی هاوتانەبوونی هەڵبژاردنەكانیان لەگەڵ نمرەكانیان لە هیچ شوێنێك وەرنەگیراون، ئەوا دوای ئەوەی لە مەڵبەندی راوێژكاری زانكۆكان سكاڵاكانیان تۆمار دەكەن، ئینجا بەپێی رێنماییەكانی وەرگرتن كە لە رێبەری وەرگرتن بڵاوكراوەتەوە، لەلایەن ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەپێی نمرە و شایستەی بەشەكانیان بەسەر بەشە جیاكاندا دابەش دەكرێن.

• بۆ بینینی كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن بەسیستمەكانی (زانكۆلاین و كریدیت) كلیك (لێرە) بكە.
• بۆ بینینی كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن بۆ سیستمی (خوێندنی ئێواران) كلیك (لێرە) بكە.
• بۆ بینینی كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن بەسیستمی (پارالێل)، كلیك (لێرە) بكە.
• بۆ بینینی كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن بە سیستمی (ڕاستەوخۆیی زانكۆیی) لە كۆلێژەكانی (وەرزش، هونەر، زانستە ئیسلامییەكان) كلیك (لێرە) بكە.
• بۆ بینینی كەمترین كۆنمرەی وەرگیراو بەسیستمەكانی (زانكۆلاین و پارالێل) لە بەشەكانی پەرستاری كلیك (لێرە) بكە.

*راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.