دەرچووان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین سكاڵاكانیان تۆمار بكەن

  • تشرینی یه‌كه‌م 14, 2018
  • 626 Views
دەرچووان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین سكاڵاكانیان تۆمار بكەن

بۆ كارئاسانیكردنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەتایبەت ئەوانەی كێشەی وەرگرتنیان هەیە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا دەرچووان بەشێوازی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین دەتوانن فۆرمی سكاڵا پێشكەش بكەن.

بەوهۆیەوە رۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 2018/10/17 سیستمەكە كارا دەبێت و دەرچووانی پۆلی 12 دەتوانن سكاڵاكانیان بەشێوەی ئۆنلاین تۆمار بكەن، پێویست بەوەش ناكات سەردانی دیوانی وەزارەت یاخود تۆماری زانكۆكان بكەن بۆ تۆماركردنی سكاڵاكانیان.

بەڵكو بەهەمان پاسوۆرد و یوزەرنەیمی خۆیان دەتوانن لە رێگەی وێبسایتی(regayzanko.com) بچنە ناو سیستمی وەرگرتن و فۆڕمی سكاڵاكانیان تۆماربكەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە سكاڵا تۆماركردن بۆ گۆڕینی هەڵبژاردنەكان نییە، بەڵكو تەنها بۆ ئەوانەیە كە كێشەیان لە شوێنی وەرگرتن هەیە لەگەڵ ئەو (860) دەرچوویە كە ناویان لە هیچ شوێنێك نەهاتۆتەوە.

 

*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی