هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌و نه‌مام ناشتن له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو كه‌مپی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

  • تشرینی یه‌كه‌م 18, 2018
  • 719 Views
هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌و نه‌مام ناشتن له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو كه‌مپی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی پێشوازی له‌ ساڵی نوێ ی خوێندن و پێشوازی له‌ خوێندكارانی خۆشه‌ویست و خۆئاماده‌كردن بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌و نه‌مام ناشتن له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وكه‌مپی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18 ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستپێكی‌ خوێندنی‌ ساڵی نوێ و به‌ هاوبه‌شی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی فراوانی  سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو كه‌مپی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كان ئه‌نجامدرا .

دواتر هه‌ڵمه‌تێكی‌ ناشتنی گوڵ‌ و نه‌مام ئه‌نجامدرا، كه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سیمایه‌كی‌ جوانتر به‌ كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان ببەخشێت.

وه‌ بڕیاریشه‌ له‌هه‌ر 14 كۆلیج و په‌یمانگاكه‌ی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و شارو شارچكه‌كاندا له‌م جۆره‌ هه‌ڵمه‌تانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.