زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوو رێككەوتننامەی هاوبەش لەگەڵ زانكۆیەكی ئەمریكی و رێكخراوێكی جیهانیی واژۆدەكات

  • تشرینی دووه‌م 8, 2018
  • 323 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوو رێككەوتننامەی هاوبەش لەگەڵ زانكۆیەكی ئەمریكی و رێكخراوێكی جیهانیی واژۆدەكات

بەمەبەستی ئەنجامدانی كار و چالاكی زانستی و ئەكادیمیی هاوبەش، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوو رێككەوتننامەی هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی تەكنۆلۆجی لاورانسی ئەمریكی و رێكخراوی جیهانی بۆ سیستمەكانی پەروەردە واژۆكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7-11-2018 وەفدێكی باڵای رێكخراوی جیهانی بۆ سیستمەكانی پەروەردە و نوێنەری زانكۆی تەكنەلۆجی لاورانسی ئەمریكی د.نادرە ناسیف سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییان كرد و لەلایەن پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆوە پێشوازییان لێكرا، پاشان لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا بەئامادەبوونی پ.د.سۆران ئەبوبەكر و پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و د.عەتا شێخ كەریم راگری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری و م.بەختیار عوبید شەریف بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ و ئارام بەكر بەڕێوەبەری راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ، دوو رێككەوتننامەی هاوبەش نێوان هەردوولا واژۆكرا و جەخت لەسەر كار و چالاكی زانستی و ئەكادیمی هاوبەش كرایەوە بەتایبەتی لە بواری راهێنان و خولی زمانی ئینگلیزی و ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش كرایەوە.

دواتر لەلایەن پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین لۆگۆی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك دیاری پێشكەش بە د.نادرە ناسیف و وەفدی هاوڕێی كرا و بووە جێگەی سەرنج و خۆشحاڵی وەفدەكە.