وۆركشۆپێكی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌چوو

  • 2018-11-13
  • 331 Views
وۆركشۆپێكی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌چوو

بەو پێیەی کە ئەم هەفتەیە هەفتەی کارسازی جیهانییە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢-١١-٢٠١٨ وۆرکشۆپێکی ئەلیکترۆنی بۆ بەڕێز (د. جۆن میولەر) شارەزا لە بواری بەڵێندەری جیهانی ئەنجامدرا.

بە ئامادەبوونی راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی بە وەکالەت و یاریدەدەری راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی هاوبیر حەمە عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گۆشەی ئەمریكی و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان، (گۆشەی ئەمەریکی لە سلێمانی) بەهاوکاری لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەستان بە سازدانی وۆرکشۆپێکی ئەلیکترۆنی بۆ (د. جۆن میولەر) شارەزا لە بواری بەڵێندەری جیهانی لە ڕێگەی پرۆگرامی (VAP) کە (IREX) جێبەجێی دەکات و لەلایەن (باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد) سەرپەرشتی دەکرێت، کە تێیدا چەندین هەنگاو لە لایەن ناوبراوه‌وه‌ خرایەڕوو سەبارەت بە هه‌نگاوه ‌ئه‌رێنییه‌كانی بزنسێكی سه‌ركه‌وتوو ، دواتر لەلایەن بەشداربووانیشەوە چەند پرسیارێکی ئاراستەکرا.