له‌ ڕۆژی نه‌خۆشی شه‌كره‌دا سیمپۆزیه‌مێك به‌ڕێوه‌چوو

  • 2018-11-17
  • 661 Views
له‌ ڕۆژی نه‌خۆشی شه‌كره‌دا سیمپۆزیه‌مێك به‌ڕێوه‌چوو
 له‌چوار چێوه‌ی كارو چالاكییه‌ زانستییه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رۆژی (2018/11/14) به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سیمپۆزیه‌مێكی زانستی به‌ پێزی به‌ به‌شداری چه‌ند پزیشك و پسپۆرێكی بواره‌كه‌ ئه‌نجامدا. له‌ سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت و ته‌وه‌ری نوێی په‌یوه‌ست به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان (پ.د.محمد عومه‌ر محمد-پزیشكی راوێژكاری نه‌خۆشییه‌ هه‌ناویه‌كان) و (پ.ی.د.فرهاد به‌رزنجی-پسپۆری بۆماوه‌زانی) و (د.بورهان قه‌ره‌داغی-پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی پێست) پێشكه‌ش كران، له‌ كۆتایشدا ئاماده‌بووان گفتووگۆیه‌كی زانستیانه‌یان ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌ گه‌نگه‌شه‌ كرد.