سه‌رۆكی زانكۆ : هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت درێغی ناكه‌ین بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی كۆلیجه‌كان و خوێندكاران

  • تشرینی دووه‌م 18, 2018
  • 270 Views
سه‌رۆكی زانكۆ : هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت درێغی ناكه‌ین بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی كۆلیجه‌كان و خوێندكاران
رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ (2018/11/18) به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكی نوێ ی خوێندن له‌ سه‌ردانێكیدا(پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌ نێویشیاندا كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی .
سه‌رۆكی زانكۆ به‌ هاوڕێیه‌تی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و كارگێڕی به‌ ئاماده‌بوونی ڕاگرو ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران سه‌ردانی تاقیگه‌كانی كۆلێجی كرد و ده‌ستخۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێج كرد و به‌ڵێنیشیدا هه‌رچی له‌ده‌ستی بێت بۆ پشتیوانی و هاوكاری گشت كۆلیج و په‌یمانگاكانی زانكۆ درێغی نه‌كات له‌پێناو پێشخستنی خوێندن و زانست و به‌ڵێنی داهه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت درێغی ناكه‌ین بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی كۆلیجه‌كان و خوێنكاران.