سیمینارێك بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم سازكرا

  • 2018-11-20
  • 1075 Views
سیمینارێك بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم سازكرا

بەشی پەیوەندییە گشتیەكان و بەبازاڕكردنی پەیمانگای تەكنیكی دوكانی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سیمینارێكی بەناونیشانی (ناساندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردن ) بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) سازكرد.

سەرەتای سیمینارەكە وتاری بەخێرهاتن لەلایەن م.هەرمن شێركۆ نەسرەدین سەرۆكی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردن پێشكەشكرا و پاشان لەلایەن سێ خوێندكاری قۆناغی دووەمەوە بە سێ بڕگە باس لە گرنگی بەشەكە كرا، دواتر بەوێنە سەرجەم كاروچالاكییەكانی بەشەكە و دەیەكەمەكانی ئەم بەشە بە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم ناسێندران.