دەربەندیخان: بە شێوەیەکی جیاواز لە ساڵانی پێشوو خوێندکارانی قۆناغی یەکەم پێشوازیان لێکرا

  • تشرینی دووه‌م 20, 2018
  • 313 Views
دەربەندیخان: بە شێوەیەکی جیاواز لە ساڵانی پێشوو خوێندکارانی قۆناغی یەکەم پێشوازیان لێکرا

ڕۆژی دوو شەممە 19ی تشرینی دووەمی 2018 لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەشێوەیەکی جیاوازتر لە ساڵانی پێشوو بە گەرمی پێشوازی کرا لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی ئەمساڵی خوێندنی 2018_2019 ی سەرجەم بەشەکانی پەیمانگا، لە سەرەتادا چەند خوێندکارێکی قۆناغی دووەمی پەیمانگا بە هاوکاری ڕاگرایەتی پەیمانگاو کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هەستان بە بەخشینەوەی شیرینی و پێنووس و رێبەری هاتنە نێو پەیمانگای تەکنیکی دربەندیخان بەسەر خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە پەیمانگاکە و بەخێر هێنانیان لە لایەن خوێندکارانی قۆناغی دووەمی پەیمانگاوە و دواتر لە کۆبونەوەیەکدا لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگا هەردوو ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان پ.ی.د.سالم نعمت عزیز و یاریدەدەری راگر م.محمد احمد محمود و با ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆکی بەشە زانستیەکان و مامۆستایان بەگەرمی پێشوازیان کرد لە خوێندکارانی تازەوەرگیراو هیوایان خواست کە سەرکەوتوانە ئەم قۆناغەی دیکەی خوێندنیان ببڕن و وە داوایان لە خوێندکاران کرد کە ببنە هوکارێکی باش تا راگرایەتی پەیمانگاو کارمەندان و مامۆستایانی پەیمانگا بەباشی ئەرکەکانیان بەجێ بهێنن بەرامبەر خوێندکاران .