سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێك ئەنجام دەدات

  • تشرینی دووه‌م 27, 2018
  • 246 Views
سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێك ئەنجام دەدات

لە درێژەی كار و چالاكییە ئەكادیمییەكانیدا، هۆبەی پلاندانانی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی ئەندازیارانی كوردستان، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وۆركشۆپێك لەژێر ناونیشانی “Decision Making Tool for Energy and Thermal Comfort Optimization” كە لەلایەن د.چرۆ عەلی حەمە رەزا پێشكەش دەكرێت.

وۆركشۆپەكە سەعات 2 بۆ 5ی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بەرواری 2018\11\29 لە نهۆمی دووەمی بینای یەكێتی ئەندازیارانی كوردستان = سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

د.چرۆ عەلی حەمە رەزا خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە ئەندازیاری تەلارسازی، ماستەری هەیە لە دیزاینی سەنتەری تەندروستی و ڕاهێنانەوەی كەمئەندامان و هەروەها دكتۆرای لە نوێژەنكردنەوەی بینای نیشتەجێبوون بەشێوەیەكی بەردەوام بەمەبەستی ڕێگرتن لە بەفیڕۆچوونی وزە و دابینكردنی ئاسوودەگی گەرمەكی بەدەستهێناوە.

بۆ خۆ تۆماركردن تكایە لەم لینكەدا خۆت ناونووس بكە.

یان ئەم كۆدە سكان بكە.

image.png

 

*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.