كه‌لار: پانێلێك و پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی ژنان به‌ڕێوه‌چوو

  • كانونی یه‌كه‌م 3, 2018
  • 365 Views
كه‌لار: پانێلێك و پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی ژنان به‌ڕێوه‌چوو
لەدرێژەی كار وچالاكیەكانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلی تەكنیكی سلێمانی پانێڵێك له‌سه‌ر مافی ژنان و پێشانگایه‌ك به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ٢/١٢/٢٠١٨ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و خوێندكاران پەیمانگای تەكنیكی كەلار به‌ هاوكاری ڕێكخراوی فریاكەوتنی میللی (PAO) پانێڵێكیان ئەنجامدا
بۆ  بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژ بە ژنان . له‌ پانێڵەكەدا باس لە گرنگی ڕۆڵی ئافرەت كرا لەكۆمەڵدا هه‌یوروه‌ها باس لە یەكسانی  مافی نێوان ژن. و پیاو  هەروەها ڕۆڵی ئافرەت لەبوار جیاوازەكان كرا كۆمەێك زانیاری وداتای جیاجیا  خرایە ڕوو كە ڕۆڵی گرنگی ئافرەتانی نیشاندا لەكایەجیاكان ژیان.  لەلایەكی دیكەشەوە  چەند  خانمی دەست ڕەنگین نمایشێكیان ئەنجامدا كە پێكهاتبوو لە كاردەستی چه‌ند خانمێك .