لیژنەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی بەشەناوخۆییەكان پێكدەهێنرێت

  • كانونی یه‌كه‌م 3, 2018
  • 221 Views
لیژنەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی بەشەناوخۆییەكان پێكدەهێنرێت

بەسەرپەرشتی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ئەنجومەنی زانكۆ كۆبووە و چەند تەوەرێكی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن و دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندكارانی تاوتوێكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 2018\12\3 لە چوارەم كۆبوونەوەی ئاسایی ئەمساڵی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە لە سەرۆكایەتی زانكۆ ئەنجامدرا، جەختكرایەوە لەسەر خزمەتكردنی زیاتری خوێندكاران و دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكان بۆ بەشەناوخۆییەكان و نۆژەنكردنەوەی هۆڵەكانی خوێندن، هەروەها بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆئەوەی بەردەوام سەردانی بەشەناوخۆییەكان بكات و هەر كەموكورتییەك هەبێت لە بەشەناوخۆییەكانی خوێندكاران چارەسەری بكات.

لە تەوەرێكی تر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی خوێندنی باڵا كرا كە گرنگی تەواو بدرێت بە خوێندنی دیبلۆمی باڵای یەك ساڵە و دكتۆرای سپلیت سایت لەگەڵ زانكۆكانی ناوخۆ و دەرەوە، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی زانكۆ تەرخانكرا بۆ تاوتوێكردنی كردنەوەی كۆلێجێكی نوێ بەڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە خانەقین كە سەر بە زانكۆی گەرمیان بێت.

*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.