زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەوڵی كوشتنی د.كەمال ئیدانە دەكات

  • 2018-12-04
  • 678 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەوڵی كوشتنی د.كەمال ئیدانە دەكات

لە پەیامێكدا سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆ و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و مامۆستایانی زانكۆوە، هاوخەمی خۆیان بۆ رووداوی تەقەكردن لە مامۆستای زانكۆ و پسپۆری نەشتەرگەری گشتی د.كەمال ئەحمەد سەعید دەردەبڕن و داواكارن خوای گەورە شیفای ناوبراو بدات و لایەنی پەیوەندیداریش ئەنجامدەرانی ئەم كارە قێزەونە بدۆزنەوە و رووبەڕووی دادگای بكەنەوە.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە: لەهەر كۆمەڵێكدا رێز لە خاوەن بڕوانامە و پسپۆرییەكان و مامۆستایان بەگشتی و مامۆستای زانكۆ نەگیرێت و بەشێوەی ناشارستانی و دوور لە هەر بەهایەكی كۆمەڵایەتی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، ئەوا ئەو كۆمەڵە بەهیچ جۆرێك پێشناكەوێت و ئاسۆی زانستیشی روون نابێت، هەربۆیە ئومێدمان وایە بە هەموومان بەهاو شكۆی زیاتر بۆ مامۆستایان و مامۆستای زانكۆ بگێڕینەوە و نەهێڵین هاوشێوەی ناوەڕاست و باشووری عێراق زانا و پسپۆرەكانمان وەدەربنرێن و چرای زانستی هەرێمەكەمان بەرەو خامۆشی ببەن.

*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.