كاره‌كانی دو,ه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رسێ زانكۆكه‌ی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌

  • 2018-12-11
  • 559 Views
كاره‌كانی دو,ه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رسێ زانكۆكه‌ی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌

له‌ درێژه‌ی كاره‌كانی دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رسێ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنه‌) و زانكۆی سلێمانی ، ووتاری د.فه‌ردین اخلاقیان سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان (سنه‌) ووتارێكی پێشكه‌شكردو به‌گرنگی زانی كۆنفرانسی نێوان زانكۆكان به‌رده‌وامی هه‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌نوكه‌یین و تازه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن . هیوای خواست كۆنفرانس ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنێت و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ توێژه‌ران خواست.

پاشان به‌ ڤیدیۆ سكرین ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر شاری سلێمانی و چالاكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرا.

دواتر  توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن (پ.د. ئولی فیلیسایر له‌ زانكۆی لۆڤانای ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش كرا و دوابه‌دوای ئه‌ویش له‌لایه‌ن پ.د. حسین رحمانی سرشت له‌ زانكۆی علامه‌ طباطبایی له‌ تاران توێژینه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد.