چالاكییه‌كانی پاشنیوه‌ڕۆی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی سێ زانكۆی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌

  • 2018-12-11
  • 583 Views
چالاكییه‌كانی پاشنیوه‌ڕۆی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی سێ زانكۆی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌

چالاكییه‌كانی دووه‌مین كۆنفرانسی نێو ده‌وڵه‌تی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی -زانكۆی كوردستان سنه‌ به‌هاوكاری زانكۆی سلێمانی درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌ پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كه‌مدا 14 توێژینه‌وه‌ی زانستی ئابوری له‌سێ هۆڵی جیاوازدا له‌لایه‌ن توێژه‌رانی به‌شداربووی ناوخۆیی و بیانی پیشكه‌شكران، كه‌ تیایدا تیشك خرایه‌ سه‌ر شرۆڤه‌ كردن و شیكاركردنی واقیعی ئه‌كادیمی و زانستی قه‌یرانه‌كان كه‌ ڕوبه‌ڕووی ناوچه‌كه‌ بوه‌ته‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ماهه‌نگی كارا له‌نێوان دام و ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت و گشتییدا له‌ناوچه‌كه‌ .

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ كه‌ ڕۆژی دووه‌می كۆنفۆرانسه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت و زیاتر له‌ 20 توێژینه‌وه‌ی دیكه‌ له‌بواری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌وچاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌ ئابورییه‌كان پێشكه‌ش بكرێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی پلانی سترتیژی بۆ داڕێژراوه‌.