مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌باشترین توێژه‌ره‌كانی كوردستان

  • 2018-12-11
  • 480 Views
مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌باشترین توێژه‌ره‌كانی كوردستان

بە چاودێری و ئاماده‌بونی (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، له‌ مه‌راسیمێكدا بۆ یه‌كه‌مین جار توێژه‌ری ساڵی دیاریكرد و، (22) توێژه‌ری له‌ زانكۆكی كوردستان خه‌ڵات و ڕێزلێنانی وه‌زاره‌تیان پێشكه‌ش كرا.

وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م و هاندانی زیاتری ئه‌كادیمیستانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و مامۆستایان و توێژه‌رانی زانكۆكان ، ئه‌مڕۆ 11 ی كانونی یه‌كه‌می 2018،  22 توێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیشانكران.

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك یه‌كیك له‌زانكۆ دییارو فه‌رمییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ شوێن ده‌ستی له‌گشت كایه‌ زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان هه‌بوه‌و ئه‌مجاره‌ش یه‌كێك له‌ توێژه‌ره‌ سه‌ركه‌وتوه‌ه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر ( كارزان وه‌كیل) ه‌ مامۆستا له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.

به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌ران و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ ده‌كه‌ن و هیوا ده‌خوازن توێژه‌ران و مامۆستایانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی توێژه‌راندا ئه‌نجامی باشترو به‌رزتر به‌ده‌ست بهێنن و هه‌میشه‌ زانكۆ له‌پێشه‌نگدا بهێڵنه‌وه‌.