په‌یامی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ ڕۆژی ئاڵای كوردستان

  • كانونی یه‌كه‌م 17, 2018
  • 359 Views
په‌یامی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ ڕۆژی ئاڵای كوردستان

له‌ ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستاندا، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو كوردستانییه‌ك ده‌كات له‌ ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی.

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

هاونیشتمانیانی دڵسۆز كوردستانیانی به‌ئه‌مه‌ك

له‌ ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستاندا به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ خۆمان و یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی هاونیشتمانیان ده‌كه‌ین، ئاڵا یه‌كێكه‌ له‌ پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ هه‌زاران ڕۆڵه‌ی تێكۆشه‌رو قاره‌مانی ئه‌م گه‌له‌ی له‌پێناودا بووه‌ته‌ قوربانی، به‌رزڕاگرتنی ئه‌م ڕۆژه‌ ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئه‌خلاقی هه‌موو كوردێكه‌ و شانازییه‌ بۆ هه‌مولایه‌ك .

ئێمه‌ له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڵێن نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ درێژه‌ پێده‌ری خه‌بات و كاروانی نه‌بڕاوه‌ی گه‌له‌كه‌مان بین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ قه‌ڵه‌م و زانست خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان و ئاڵاو زمانی شیرینی كوردی نه‌ته‌وه‌كه‌مان زیاتر خزمه‌ت پێبكه‌ین.

له‌م ڕۆژه‌ پیرۆزه‌دا خوازیارین كه‌شێكی له‌بارو خۆشگوزه‌ران بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان فه‌راهه‌م بێت و داواش ده‌كه‌ین ڕۆژی ئاڵا بكرێته‌ ڕۆژی وه‌لا نانی سه‌رجه‌م گرفته‌كان و ده‌ست له‌ناو ده‌ست كار بۆ جوانتر كردنی كوردستان و خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیان بكرێت.

شه‌كاوه‌ بێت ئاڵای كوردستان سه‌ركه‌وتوبێت ئیراده‌ی به‌رزی نه‌ته‌وه‌ی كورد.