یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری به‌ڕێوه‌چوو

  • كانونی یه‌كه‌م 18, 2018
  • 382 Views
یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری به‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كارو ڕێگه‌ چاره‌ی گرفته‌كان و به‌ئاگابوون له‌ ڕه‌وشی بازاڕ، ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار CDC سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌برد.

كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18 ی كانونی یه‌كه‌می 2018 له‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی پ.د. سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و م. نه‌ورۆز مصطفی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كارو نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌ دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و پسپۆران و شاره‌زایان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری گرنگ ئه‌نجامدرا بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری به‌ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر واقعی بازاڕو دیاریكردنی ئه‌و گرفت و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌نێوان زانكۆو بازاڕی كاردا هه‌یه‌ تا بتوانرێت له‌ داهاتوودا پرۆگرامه‌كانی خوێندن به‌پێ ی پێویستی بازاڕو هه‌بوونی هه‌لی كار ڕێكبخرێته‌وه‌.

سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ند ووته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكرد و دواتر له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كردو هیوای خواست دروستكردن و دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ سوودێكی زۆر هه‌بێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا. پاشان م. سامان صالح فرج وه‌ك ڕاهێنه‌رێكی به‌ئه‌زموون ئامانجی ته‌واوی كۆبونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو . له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌ ڕێكخه‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دیاریكراو كات و شوێنی كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو ده‌ستنیشانكرا.

له‌لێدوانێكی ده‌نگیدا بۆ سایتی زانكۆ م. سامان صاڵح فرج ووتی: