کتێبێکی نوێی میدیایی بڵاوکرایەوە

  • 2018-12-18
  • 532 Views
کتێبێکی نوێی میدیایی بڵاوکرایەوە

له‌ سه‌ردانێكی به‌ڕێز د.سامان جه‌لال بۆ كۆلێجی ته‌كنیكی‌ كارگێڕی له‌لایه‌ن راگری كۆلێج به‌ڕێز پ.ی.د.حه‌كیم عوسمانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا و باس له‌ كاری راگه‌یاندن و دوایین ئه‌زموونی به‌ڕێزیان كرا.

د.سامان له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا ژماره‌یه‌ك له‌ دوایین كتێبی خۆیانیان پێشكه‌ش به‌ به‌شی ته‌كنیكی‌ میدیای كۆلێجی ته‌كنیكی‌ كارگێڕی كرد بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران بتوانن وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ زانستی سوودی لێوه‌ربگرن.

كتێبه‌كه‌ به‌ ناونیشانی (هونه‌ره‌كانی رۆژنامه‌وانی: ته‌له‌فزیۆن، رادیۆ، رۆژنامه‌، میدیای ئه‌لیكترۆنی)یه‌، له‌ دوو توێی ٢٩٠ لاپه‌ڕه‌دا له‌سه‌ر ئه‌ركی رێكخراوی رێباز فاونده‌یشن له‌ چاپ دراوه‌.