دوو سیمینار لەسەر بەكارهێنانی ئامێرەكانی تەكنەلۆجیا بەڕێوەچوون

  • 2019-01-09
  • 784 Views
دوو سیمینار لەسەر بەكارهێنانی ئامێرەكانی تەكنەلۆجیا بەڕێوەچوون

لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان دوو سیمینار لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی ئامێرەكانی تەكنەلۆجیای نوێ بۆ پرۆسەی فێربوون بەڕێوەچوون و تیایاندا خوێندكاران و ئامادەبووان ئاشناكران بە گرتنەبەری هەنگاوەكانی ئەو پرۆسە پێشكەوتووە.

سیمینارەكان لەژێر ناوی ( گوگڵ كڵاسڕووم و بەرنامەی وانەی ئەلیكترۆنی بوون ) كە لەلایەن هەریەكە لە د.كاروان عەلی و د.عەبدولقادر ڕەحومییەوە مامۆستایانی بەشی بازاڕگەری و پەیوەندییە گشتییەكانەوە پێشكەشكران.

لە سیمینارەكەدا ئاماژەبەوەكرا بەكارهێنانی ئامرازەكانی تەكنەلۆجیای نوێ لە پرۆسەی فێربووندا كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر بەهێزكردنی توانای فێربوون و هەروەها وزە و تێچووی كەمتر دەوێت، هاوكات ڕۆڵی گرنگی دەبێت بۆ خوێندكار تاوەكو ئاشنای چۆنیەتی ڕێگاكانی فێربوون بێت لەسەر ئاستی جیهانی.

دواتر لەلایەن بەشێك لە خوێندكاران و مامۆستایانی ئامادەبووەوە گفتوگۆی زیاتر لە بارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی ئامێرەكانی تەكنەلۆجیا كرا.