زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق میوانداری ئەم كۆنفرانسە نێودەوڵەتییە دەكات

  • كانونی دووه‌م 9, 2019
  • 301 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق میوانداری ئەم كۆنفرانسە نێودەوڵەتییە دەكات

لە چوارچێوەی كار و چالاكییە نێودەوڵەتییەكانیدا، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق میوانداری 38یەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ڕێكخراوی عەرەبی بۆ لێپرسراوانی تۆمار و وەرگرتن لە زانكۆكانی وڵاتانی عەرەب دەكات، كە بۆ یەكەمینجارە ئەم رێكخراوە لەدوای دامەزراندنی لە ساڵی 1976ەوە كۆنفڕانس لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات.

كۆنفرانسەكە بەچاودێری د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، رۆژانی 18-2019/4/15 لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی پەیجی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و ماڵپەڕی كۆنفڕانس بكەن.

*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.