كۆبونه‌وه‌ی فراوانی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی كۆلیج و په‌یمانگاكان به‌ڕێوه‌چوو

  • كانونی دووه‌م 14, 2019
  • 388 Views
كۆبونه‌وه‌ی فراوانی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی كۆلیج و په‌یمانگاكان به‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی ئیش و كاره‌ كارگێڕییه‌كان و ڕونكردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌ نوێیه‌كان و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌ كارگێڕییه‌كان بۆ ساڵی 2019، كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م كۆلیج و په‌یمانگاكان به‌ڕێوه‌چوو.

كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14 ی كانونی دووه‌می 2019 به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. دانا احمد مصطفی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و به‌ئاماده‌بوونی خاتوو صبریه‌ كریم خالند به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی سه‌ره‌تا سڵاوی سه‌رۆكی زانكۆی گه‌یانده‌ ئاماده‌بوان و سوپاسی ئاماده‌بوونی كردن، وه‌باسی له‌گرنگی و بایه‌خی كارگێڕی كرد له‌دام و ده‌زگا حكومییه‌كان و چۆنێتی كاركردنی دروست به‌ئامانجی خزمه‌تگه‌یاندن به‌ زانكۆو ڕه‌وتی زانست له‌هه‌رێمی كوردستاندا.

له‌ دروێژه‌ی قسه‌كانیدا پ.ی.د. دانا احمد مصطفی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی به‌پێویستی زانی كه‌ هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و وه‌ك خۆی جێ به‌جێ بكرێت و هه‌ماهه‌نگی ته‌واویش له‌نێوان كۆلیج و په‌یمانگاكانیش سه‌نگی مه‌حه‌كی سه‌ركه‌وتنه‌ و له‌كۆتاییدا پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ دوپاتكردنه‌وه‌.

له‌به‌شی دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر یاساو ڕێنماییه‌كان خسته‌ ڕوو كه‌ پێویسته‌ بۆ ساڵی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی كۆلیج و په‌یمانگاكان باشتر له‌جاران هه‌وڵی خۆیان چڕبكه‌نه‌وه‌ به‌ئامانجی زیاتر خزمه‌تكردنی زانكۆو چینی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.

له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كۆلیج و په‌یمانگاكانی سه‌ربه‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌رجه‌م پرسیارو ڕاو سه‌رنجی خۆیان خسته‌ ڕوو له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئیش و كاره‌كانیان و وه‌ڵامی پێویست درانه‌وه‌.