خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی پیشه‌یی ده‌ستیپێكرد

  • كانونی دووه‌م 20, 2019
  • 2320 Views
خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی پیشه‌یی ده‌ستیپێكرد

له‌سه‌ر ڕۆشنایی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی قوبرصی نێوده‌وڵه‌تی و زانكۆی تارانی پزیشكی ،له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی بازاڕی كارو خزمه‌تكردن و په‌ره‌پێدانی بواری زانست و خوێندنی باڵا، خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی پیشه‌یی ده‌ستیپێكرد له‌ پسپۆرییه‌كانی (كارگيرى ، ژميريارى، پلانسازی شار، نه‌وت و ووزه‌، ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵ، شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان و ژینگه‌، ته‌كنیكی میدیا ، په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری)
جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌كه‌ به‌ دوو سیمیسته‌ر ده‌بێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ، ده‌كرێت سیمیسته‌رێكیان له‌شاری سلێمانی بێت و سیمیسته‌ری دووه‌م له‌ قبرص بێت یا ن به‌پێ ی خواستی خوێندكاره‌كه‌ ده توانى ته نها له زانكۆى پوليتهكنيكى سلێمانى بيت .
خويندكار ده‌بێت هه لگرى بروانامه ى به‌كالۆریۆس بيت ، تيچووی خوێندنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بڕی (چوار ملیۆن) دیناره‌ ئه گه ر ته نها له زانكۆى پوليته‌كنيكى سلێمانى و (حه‌وت مليون ونيو ) ئه گه ر به هاوبه شى بيت له گه ل زانكوى قبرصی نێوده‌وله‌تى وه پاره ى خويندن به (سێ) قيست ده‌دريت .
خولی زمانی ئینگلیزی له‌ سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى ده‌خوێنرێت بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر وه‌ك به‌شێك له‌ پێویستییه‌كانی خوێندن.
زانكۆ داوا له‌ فێرخوازان و ده‌رچووانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ده‌كات، سه‌ردانی سه روكا يه تى زانكوى پوليته كنيكى سليمانى بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ناونوسین و به‌شداری كردن له‌م هه‌له‌ گه‌وره‌یه‌دا له روژى يه ك شه‌ممه وه ٢٧/١/٢٠١٩ له ئوفيسى نێوده‌له تى زانكومان، يان به سه ردانى مالپه رى زانكو بكه ن بو كارى پێويست و وه رگرتنى زانيارى ،www.spu.edu.iq