هەردوو سیمیناری ماركێتینگ و كاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر گەنج بەڕێوەچوون

  • كانونی دووه‌م 23, 2019
  • 245 Views
هەردوو سیمیناری ماركێتینگ و كاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر گەنج بەڕێوەچوون

بەئامادەبوونی راگر و یاریدەدەری راگر و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندكاران لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، دوو سیمینار لەژێر ناوەكانی ماركێتینگ و كاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر گەنج بەڕێوەچوون.

سیمینارەكان لەلایەن هەردوو بەڕێزان دیار سدیق و پ.ی.د.هێرش رەسوڵ مامۆستایانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەرییەوە وترانەوە، كە تێدایە تیشكخرایە سەر رۆڵ و كاریگەری جۆر و تایبەتمەندییەكانی ریكلام و كاریگەرییەكانی سۆشیال میدیا لەسەر گەنجان.

زیاتر لە كاتژمێرێك ماوەی سیمینارەكان بوون و دواتریش بە پرسیار و گفتوگۆی ئامادەبووان كۆتایی بە سیمینارەكان هێنرا.