بۆ سەرجەم خوێندکارانی کۆلێجە ئەندازیارییەکانی کوردستان

  • 2019-01-25
  • 791 Views
بۆ سەرجەم خوێندکارانی کۆلێجە ئەندازیارییەکانی کوردستان

زانکۆی پولیتەکنیکی سلێمانی یەکێک لەئامانجە سەرەکیەکانی گرنگی دانە بەپێشکەوتنی توانای خوێندکاران، بۆ ئەم مەبەستە چالاکی (Eng.Expo.٢٠١٩) لەڕێگای (کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری)یەوە ڕادەگەیەنێت، بۆیە لێرەوە داوا لەسەرجەم زانکۆکان و خوێندکارانی بەشە ئەندازیاریەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین کە بەشداربن لەچالاکی (Eng.Expo.٢٠١٩) بەپێی ئەو مەرجانەی کەلەبەشی (Terms of Submission) داندراوە.
خوێندکارانی بەشە ئەندازیاریەکان (بەشێوەی گروپ یان کەسی) بەپێی پسپۆری داواکراو دەتوانن بیرۆکەو پوختەیەک لەپرۆژەکانیان پێشکەش بکەن ودواتر پرۆژە پەسەندکراوەکان پێشتر ئاگادار دەکرێنەوەو دەچنە کێبڕکێوە لەڕۆژی ئەنجامدانی (Eng.Expo.٢٠١٩)دا.

 

بۆ بەشداری کردن کرتە لێرە بکە