مامۆستایەكی دیكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری لە ئاڵوگۆڕێكی زانستیدا دەكات لە بەریتانیا

  • كانونی دووه‌م 26, 2019
  • 240 Views
مامۆستایەكی دیكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری لە ئاڵوگۆڕێكی زانستیدا دەكات لە بەریتانیا

دوا بەدوای بەدەستهێنانی فەندێكی ئیراسمۆس پلەسی یەكێتی ئەوروپی بۆ ئاڵوگۆڕی ستافی ئەكادیمی لە بواری پاراستنی كەلەپووری و مۆزەخانە لەگەڵ زانكۆی ڕێدینگی بەڕیتانیدا لەلایەن د.رۆژین كەمال محەمەد ئەمین دامەزرێنەر و سەرۆكی گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كەلتووری دیجیتاڵی لە سەنتەری توێژینەوە و مامۆستا لە بەشی پلانسازی شار لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، دووەم ئەندامی گرووپە توێژینەوەكە، مامۆستا سارا ضياءالدين كە لەهەمان كاتدا مامۆستای پلانسازی شارە لە كۆلێجی ئەندازەی تەكنیكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی زانكۆی ڕێدینگی كرد لە بەریتانیا كرد بەمەبەستی راهێنان و ئاڵوگۆری زانستی.

لە میانی سەردانەكەیدا، مامۆستا سارا بەشداریكرد لە چەند وانەیەكی بواری مۆزەخانە و پاراستنی كەلەپووری و سەردانی مۆزەخانەی ژیانی كشتوكاڵی ئینگلیزی كرد بە هاوكاری چەند مامۆستا و پسپۆڕێكی ئەو بوارە.

هەر لەمیانەی سەردانەكەیدا، مامۆستاكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ پڕۆفیسۆر ڕۆجەر ماسیۆس و د.وێندی ماسێوس و د.ئەیمی ریچاردسۆن ئەنجامدا بەمەبەستی باسكردنی پڕۆژە هاوبەش و بەردەوامەكانی گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كەلتووری دیجیتاڵی لەگەڵ زانكۆ بەریتانیەكە.

شایەنی باسە گرووپی كەلەپووری كەلتووری دیجیتاڵی لە مانگی ۸ ی ۲۰۱۷دا دامەزراوە و لەئێستادا توێژەران و ستافی ئەم گرووپە سەرقاڵی ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەكی گەورەن لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانیاندا بە فەندی نێودەوڵەتیەوە، كارو چالاكییە توێژینەوەكانی ئەم گرووپە لە گەشەكردنێكی خێرادایە.

*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.