گروپی توێژینه‌وه‌ی كه‌له‌پوری كلتوری دیجیتاڵی پرۆژه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند

  • 2019-01-28
  • 730 Views
گروپی توێژینه‌وه‌ی كه‌له‌پوری كلتوری دیجیتاڵی پرۆژه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند

به‌ئامانجی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بواری كه‌له‌پوری كلتوری كوردی و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو وزه‌و تواناكان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌یاندنی په‌یامی ژیاندنه‌وه‌ی كۆن و تیگه‌یشتنی ئێستاو بونیادنانی داهاتوو پرۆژه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند.

كاتژمێر 10.30 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە 28 ی كانونی دووه‌می 2019  لەھۆڵی یەڵماز گونای ئەمنە سوورەکە به‌ چاودێری  پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی ئازاد محمد امین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ و توێژه‌رانی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ ، ڕاگه‌یاندنی پڕۆژەی توێژینەوەی (تۆڕی کەلەپووری کلتووری) به‌ڕێوه‌چوو کە بەھاوبەشی گروپی توێژینەوەی کەلەپووری کلتووری دیجیتاڵی سەر بەسەنتەری توێژینەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دوو زانکۆی بەریتانی بەڕێوەده‌چێت و پڕۆژەکە فەندی تۆڕی نەھرەینی زانکۆی UCLی بەڕیتانی وەرگرتووە و پاشان وۆركشۆپێكیش به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی خاك و ووڵات ئاماده‌بووان به‌ بێده‌نگی وه‌ستان و پاشان له‌لایه‌ن د. ڕۆژین كمال ووته‌ی به‌خێر هاتن پێشكه‌شكراو دواتر له‌لایه‌ن پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو باسی له‌گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه‌كرد بۆ بوژاندنه‌وه‌و له‌ناونه‌چوونی كه‌له‌پوری كلتوری كوردی و بایه‌خدان به‌و بواره‌ له‌ڕێ ی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ستنی كۆڕو سیمینارو كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه‌ له‌م پرۆژه‌یه‌دا ماندوبوون و هه‌موو پشتگیری و پشتیوانییه‌كی خۆی و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌كه‌یاندا، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئامانجی پرۆژه‌كه‌ی خسته‌ ڕوو كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ لە چەمکی کەلەپور و واتاکەی لە دنیای ئەمڕۆدا. چۆن و بۆچی کەلەپور بە ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە دەبەسترێتەوە؟ هەروەها باسی لە پاراستنی كه‌له‌پوری كلتوری كرد به‌ بەشداری زانستخوازان و خۆشه‌ویستانی كه‌له‌پور به‌ شێوازێكی زانستیانه‌ی سه‌رده‌م. وه‌ هه‌روه‌ها موژده‌یه‌كی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتودا ته‌له‌فزیۆنی spu  كه‌ناڵی ناوخۆیی زانكۆ ده‌كه‌وێته‌ كارو له‌خزمه‌ت ئه‌م پرۆژه‌یه‌و گشت پرۆژه‌كانی تری زانكۆ ده‌بێت.

له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی له‌ پاش ده‌ستخۆشی خۆی بۆ ئه‌م كاره‌ ڕایگه‌یاند كه‌ بینای سه‌رای سلێمانی له‌ خزمه‌ت هه‌ر جۆره‌ چالاكییه‌كدایه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ كلتورو كه‌له‌پوری گه‌له‌كه‌مان بكات.

لە وۆرکشۆپەکەدا بەشداربووان هه‌ستان  بە ئەنجامدانی چەند ئەركێکی سادە بۆ بیرکردنەوە لە کەلەپور و کۆمەڵگا.

له‌ نێو ڕاگه‌یاندنی پڕۆژەی توێژینەوەی تۆڕی کەلەپووری کەلتووری لە گروپی توێژینەوەی کەلەپوری کەلتوری دیجیتاڵی Digital Cultural Heritage سەربە سەنتەری توێژینەوە سیمینارێكی بۆ (د. روث یۆنگ) ڕێکخست  بە ناونیشانی “کەلەپور و بەشداری کۆمەڵگا”.

له‌ وته‌یه‌كیدا تایبه‌ت به‌ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی (د. ڕۆژین كمال محمد) سه‌رپه‌رشتیاری گروپی توێژینەوەی کەلەپوری کەلتوری دیجیتاڵی ووتی: