زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی میوانداری 38مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ڕێکخراوی عه‌ره‌بی بۆ تۆمار ده‌كات

  • كانونی دووه‌م 28, 2019
  • 224 Views
زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی میوانداری 38مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ڕێکخراوی عه‌ره‌بی بۆ تۆمار ده‌كات

به‌ چاودێری به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی د. یوسف گۆران وه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئالان فه ره یدون عه لی ،
زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی میوانداری 38مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ڕێکخراوی عه‌ره‌بی بۆ لێپرسراوانی تۆمار و وه‌رگرتن له زانکۆکانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌کات له 15 بۆ 18 نیسانی 2019.

له چوارچێوه‌ی کار و چالاکیه نێوده‌وڵه تیه‌کانی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی وه دوای ئه‌وه‌ی شه‌ره‌فی میوانداری کردنی 38 مین کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی ڕێکخراوی عه‌ره‌بی بۆ لێپرسراوانی تۆمار و وه‌رگرتن له زانکۆکانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌خشرایه زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی که بۆ یه‌که‌مین جاره له دوای دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌که له ساڵی 1976 ه وه کۆنفڕانسێکی ئاوا له عێڕاق و هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدات.

بۆ زانیاری زیاتر سه ردانی ماڵپه ڕی کۆنفڕانس بکه ن
https://arabacrao38.spu.edu.iq/