بەدروشمی ( زانست – داهێنان ) دەست بە پەخشی كەناڵێكی نوێ دەكەین

  • كانونی دووه‌م 29, 2019
  • 386 Views
بەدروشمی ( زانست – داهێنان ) دەست بە پەخشی كەناڵێكی نوێ دەكەین

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە مەراسیمێكدا بەدروشمی ( زانست – داهێنان ) كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 2019/1/31 پەخشی ئەزموونی كەناڵێكی ناوخۆیی تایبەت بەخۆی بەناوی ( SPUHD ) دەستپێدەكات.

مەراسیمی كردنەوەی كەناڵە نوێیەكە، بەچاودێری د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی‌و سەرپەرشتی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن و مامۆستایان و خوێندكاران بەڕێوەدەچێت.

كەناڵەكە زیاتر گرنگی بە بابەتی زانستی و ئەكادیمیی و كۆڕ و سیمینار و وۆكشۆپ و فیلمی دیۆكۆمینتاری زانستی و بەرنامەی هەمەڕەنگ دەدات، كە مۆڵەتی رەسمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە.

دەتوانن لە پەیجی فەرمی زانكۆمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و یوتیوب راستەوخۆ بینەری مەراسیمی كردنەوەی پەخشی كەناڵەكەمان بن.