‏‎سه‌رۆكی زانكۆ كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به‌سه‌ركرده‌وه‌

  • 2019-01-30
  • 619 Views
‏‎سه‌رۆكی زانكۆ كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به‌سه‌ركرده‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن له‌ كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ كارو چالاكی و كێشه‌كانیانی كۆڵیه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 30ی كانونی دووه‌می 209  له‌ سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی ڕاگرایه‌تی و تاقیگه‌ و به‌شه‌ زانستییه‌كان و هۆڵه‌كانی خوێندنی كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كه‌دا كۆبوویه‌وه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رجه‌م به‌شه‌زانستییه‌كان و تاقیگه‌كانیان به‌سه‌ركرایه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردووداو له‌سه‌ر بودجه‌ی زانكۆ به‌ شێوازی نوێ و كه‌ره‌سته‌و ئامێری پێشكه‌وتوو دروست كرابوون له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان تا بتوانن وانه‌ پراكتیكییه‌كانیان له‌ ناوكۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستیدا بخوێنن.

سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م كۆلێجه‌و خوێندكارانیان دوپاتكرده‌وه‌.