لێپرسراوانی دارایی سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی زانكۆ كۆبوونەوە

  • شوبات 5, 2019
  • 197 Views
لێپرسراوانی دارایی سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی زانكۆ كۆبوونەوە

بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كارە داراییەكانی ئەمساڵی خوێندن، بەڕێوەبەرانی دارایی سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆبوونەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (٥\٢\٢٠١٩) لە هۆڵی ئەنجومەنی زانكۆ بەسەرپەرشتی پ.ی.د.دانا ئەحمەد مستەفا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری دارایی و خوێندكاران و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری دارایی سەرۆكایەتی زانكۆ و سەرجەم بەڕێوەبەرانی دارایی كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ كۆبوونەوە لەپێناو پێداچوونەوەی كارەكانی ساڵی ٢٠١٨ و دانانی پلانێكی باش بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی كارە داراییەكانی ئەمساڵ بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا پ.ی.د.دانا ئەحمەد سڵاو و رێزی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی گەیاندە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە و هەموو پشتیوانییەكی سەرۆكایەتی زانكۆی بۆ دووپاتكردنەوە و پێ راگەیاندن وەك هەمیشە سەرۆكایەتی زانكۆ پشتیوان و هاوكاری هەمووان دەبێت لەپێناو بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن و خزمەتكردنی زیاتری خوێندكارەكانی.

سەبارەت بە ئامانجی كۆبوونەوەكە شارۆ ئاوات بەڕێوەبەری دارایی لە سەرۆكایەتی زانكۆ بۆ سایتی زانكۆمان وتی: لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندنمان بۆ ئەو پلان و رێوشوێنانە كرد تا لە ساڵی ٢٠١٩دا كارە داراییەكانی زانكۆمان باشتر بەڕێوەبچن، هەروەها پێداچوونەوە بۆ سەرجەم كارەكانی ساڵی رابردوو كرا و پاش رێكخستنەوەی ژمێرە بانكییەكانیش چەند رێنماییەك بە لێپرسراوانی دارایی سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ درا.