وۆركشۆپێك لەسەر كەرتی كشتوكاڵ لە گەرمیان ئەنجام دەدرێت

  • شوبات 5, 2019
  • 193 Views
وۆركشۆپێك لەسەر كەرتی كشتوكاڵ لە گەرمیان ئەنجام دەدرێت

پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان و زانكۆی گەرمیان وۆركشۆپێك بەناونیشانی (كەم ئاوی و كاریگەریەكانی لەسەر كەرتی كشتوكاڵ لە ناوچەی گەرمیاندا ) ئەنجام دەدات.

ڕۆژی چوارشەممە 6-2-2019
كاتژمێر: (١٠)ی سەرلەبەیانی
شوێن: هۆڵی سیمناری پەیمانگای تەكنیكی كەلار.

وۆركشۆپەكە لە سێ تەوەری سەرەكی پێكدێت، تەوەری یەكەم بەناونیشانی ( گۆڕانكاری كەش و هەواو كاریگەرییەكانی لەسەر ناوچەی گەرمیان ) لەلایەن عەبدولمتەلب رەفعەت سەرحەد ‌‌ مامۆستا لە زانكۆی گەرمیان پێشكەش دەكرێت، تەوەری دووەم بەناونیشانی ( رۆڵی پەروەردەی رووەك لە زیادكردنی بەرگری كەم ئاوی) لەلایەن د.یادگار عەلی مەحمود ‌‌مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشكەش دەكرێت، هەوەرها تەوەری سێیەم بەناونیشانی ( رۆڵی دەزگا كشتوكاڵییەكان لە چارەسەركردنی كێشەی كەم ئاوی ) لەلایەن ‌‌شادیە حسین عەباس‌‌ بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان پێشكەش دەكرێت.

*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.